پۆڵەتیک پرێس
بەشێی زۆری خەڵک پەتاتەی شیرین دەخۆن لەبەر تامە بەچێژ و خۆشەکەی لەگەڵ ئەوەشدا سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە.
پەتاتەی شیرین بە ژەمێکی سووک دادەنرێت و هەروەها زوو ئامادە دەبێت، ڕێژەیەکی زۆر مادە سوودبەخش و ڤیتامین و کانزاکانی تێدایە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەموو خواردنێک پێویستە ڕێژەیەکی دیاریکراوی لێبخورێت و زیادەڕەوی تێدانەکرێت.
سوودەکانی پەتاتەی شیرین:
-پەتاتەی شیرین جۆرە نیشاستەیەکی تێدایە بەتەواوی جیاوازە لەو جۆرەی کاربۆهیدراتی تێدایە، پەتاتەی شیرین دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان و یارمەتی کۆنتڕۆڵ کردنی شەکری خوێن دەدات.
-جگە لەوەی ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامینەکانی تێدایە، چەندین مادەی سوودبەخشی بنەڕەتی تێدایە یارمەتی تەندروستی ئێسک دەدات.
-ئەو نیشاستەیەی لە پەتاتەی شیریندا هەیە جیاوازە لەو جۆرەی کاربۆهیدراتی تێدایە و ڕێژەیەکی زۆریش ڕیشاڵەکانی تێدایە یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات.
-کۆنتڕۆڵی پەستانی خوێن دەکات.
-ڕۆژانە خواردنی ڕێژەیەکی گونجاو لە پەتاتەی شیرین ڕێگری توشبوون بە نەخۆشیەکان دەکات، چونکە دژە هەوکردنێکی سروشتیە.