دەرکەوتنی نیشانەیەک لە چاوەکان ئاماژەیە بۆ بەرزی پەستانی خوێن

پۆڵەتیک پرێس

دامەزراوەی دڵی بەریتانیان وتی:” تاریک بوونی چاوەکان واتە باش نەبینینی شتەکان لەوانەیە نیشانەیەک بێت بۆ بەرزی پەستانی خوێن نابێت پشتگوێ بخرێت، چونکە ئەو مەترسیە کاریگەری لاوەکی بۆ تەندروستی دروست دەکات”.

پەستانی خوێن کاریگەری لەسەر دەمارەخوێنەکان دروست دەکات، بەرزبونەوەی پەستانی خوێن مەترسی توشبوون بە جەڵتەی دڵ و مێشک زیاد دەکات، هەروەها دەبیتە هۆی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و گورچیلە.

9 أطعمة تجنبك ارتفاع ضغط الدم | مصراوى

جگە لە تێکچوونی بینین بەرزی پستانی خوێن چەندین نیشانەی دیکەی وەک، خوێن بەربوونی لوت، هەناسەتەنگی، ئازاری سنگ، سەرئێشە و گێژبوونی هەیە، بۆیە پێویستە ئەو کەسانەی تەندروستیان باشە و کێشەی پەستانی خوێناین نییە بەلای کەمەوە پێنج ساڵ جارێک پشکنینی تەواو بکەن، ئەو کەسانەشی توشبووی پەستانی خوێنن دەبێت زوو زوو پشکنین بکەن بۆ ئاگاداربوون لە تەندروستیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا