داواکارییەکی نوێ لە سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیەوە

پۆڵەتیک پرێس

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی داوای لە دروستکەرانی ڤاکسینی کۆرۆنا کرد، کە لێکۆڵینەوە لە ڕێژەی ڤاکسینەکە بکەن و داوا لە وڵاتان دەکات هاوبەشی بکەن لە دروستکردن و دابەشکردنیدا تاوەکو بەشی تەواوی خه‌ڵكی بکات

هەروەها دوپاتی کردەوە، کە بە ڕێژەیەکی ناتەواو ڤاکسینەکان دەگاتە دەست وڵاتان ئەمەش کێشەیە لەسەرتاسەری جیهاندا، بەڵام ئاماژە بەوە دەکات کە خۆشبەختانە ڕێژەیەکی زۆر لە خەڵک ڤاکسینەکەی بۆ بەکارهێنراوە

زیاتر لە 130 وڵات که‌ نزیکەی دوو ملیار و نیو خەڵک تێیدا دەژی، هێشتا یەک ڤاکسینیشیان بە دەست نەگەیشتووە، سەرۆکی ڕێکخراوی WHO جەختی لەوە کردەوە کە هەموو حکومەتەکان پابەندن بە پاراستنی گەلەکەیان، بەڵام داوایان لێدەکەین ئەو وڵاتانەی کە بە شێکی زۆری دانیشتوانەکەی ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە هاوبەشی ڤاکسینەکەیان بکەن لەگەڵ وڵاتانیتر تاوەکو بە ڕێژەیەکی زۆری خەڵک بگات لە جیهان.

هۆشداریشیدا کە ئەگەر بێت و سەرتاسەری جیهان ڤاکسینەكەی پێبگات هەنگاوێکی باشە بۆ کۆتایی هێنان بە ڤایرۆسەکە، بە پێی زانیارییەکانی ڕێکخراوی WHO زیاتر لە 238 جۆری ڤاکسین ئامادە کراوە دژی ڤایرۆسەکەو تا ئێستا 63 یان لە چین ئەڵمانیا بەریتانیا ڕوسیا ئەمریکا تاقیکراونەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا