ئەو خواردنەوەیەی بۆ بەهێزكردنی بەرگری لەكاتی كۆرۆنا گرنگە

پۆڵەتیك پرێس:
بۆ بەهێزكردنی بەرگری لەش لەكاتی توشبوون بەكۆرۆنا چی بخورێت باشە؟ ئەمە ئەو پرسیارەیە، كە زۆرێك خەڵك لەم سەردەمە دەیكەن.

چای هەنار گرنگییەكی زۆری هەیە لە بەهێزكردنی بەرگری لەش و ڕێگری دەكات لەتووشبوون بە بەكتریا و ڤایرۆسەكان.

هەروەها دژە ئوكسان و دژە هەوكردنە، ئەم چایە لە تۆوی هەنار، یان توێكڵ یان گوڵی وشككراوە ئامادە دەكرێت، هاوكات دەتوانرێت بە تێكەڵكردنی شەربەت لەگەڵ چای سەوز، یان هەر چایەكی گیایی ئامادە بكرێت، ئەم چایەش بۆ بەهێزكردنی بەرگری لەش لەكاتی توشبوون بەكۆرۆنا گرنگە.

سوودەكانی چای هەنار
بەهێزكردنی بەرگری لەش،ئەو چایەی لە توێكڵی هەنار دروستدەكرێت گرنگییەكی زۆری هەیە لە بەهێزكردنی بەرگری لەش و چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە.

بەپێ لێكۆڵینەوەكان چای هەنار دژی میكرۆب و ڤایرۆسەكانە،ڕێگری دەكات لە توشبوون بە چەندین نەخۆشی، كە لەڕێگەی بەكتریا و ڤایرۆسەكانەوە بۆ مرۆڤ دەگوێزرێنەوە.

بەهۆی بوونی مادەی دژە ئۆكسانەكان پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەكات و دەیپارێزێت لە جەڵتەی دەماخ و نەخۆشییەكانی دڵ.

چای هەنار ترشی بۆنیكی تێدایە یارمەتیدەرە لە دابەزاندنی كێش و كەمكردنەوەی كۆلیستڕۆڵی خوێن.

چای هەنار كیرسیتین و ترشی ئیلاجیكی تێدایە دژی شێرپەنجەیە و ڕێگری دروستبونی خانە شێرپەنجەییەكان دەكات وەك شێرپەنجەی گورچیلە، پرۆستات، سی، ڕەحم و شێرپەنجەی مەمك.

ڕێگری نەخۆشی زەهایمەر دەكات بەهۆی بوونی مادەی یورولیسین.

چای هەنار دژە ئۆكسان و دژە هەوكردنی تێدایە ئەمەش یارمەتی ئێسكەكان دەدات زوو نەشكێت.

ڕێگاكانی دروستكردنی چای هەنار بە گەرمی یان بە ساردی:
دروستكردنی چای هەنار لەڕێی دەنكەكەیەوە، دەنكی هەنارەكە دەكەیت بە شەربەت و پاشان هەندێك دەنكی تێدەكەیت و بۆ ماوەی مانگێك دایدەنێیت،دوای ئەوە چوار بۆ پێنچ كەوچك لە شەربەتەكە لەگەڵ كەوچكێك لە دەنكی هەنار دەكرێتە ئاوی گەرمەوە پاشان بۆ شیرینبونی هەندێك هەنگوینی تێدەكرێت.

چای هەنار بە زەنجەبیل و لیمۆ،شێوازی ئامادەكردنەكەی، دەنكی یەك هەنار لەگەڵ توێكڵی پرتەقاڵ یان لیمۆ بۆ ماوەی خولەكێك یان دوو خولەك دەكوڵێنیت، پاشان كەوچكێكی گەورە زەنجەبیلی وردكراو و چوار بۆ پێنج گەڵای نەعناعی تێدەكەیت جوان تێكەڵی دەكەیت و بۆ ماوەی 15 بۆ 20 خولەك دایدەنێیت،دواتر دەیپاڵێویت هەنگوینی تێدەكەیت و وەكو چا بەكاریدەهێنیت.

چای هەناری سارد،كوپێك شەربەتی هەنار لەگەڵ دوو كەوچكی گەورە شەربەتی لیمۆ و چوار بۆ پێنج گەڵای نەعناع لە عەسارە دەدەیت پاشان هەنگوین و چەند پارچەیەك سەهۆڵی تێدەكەیت و بەكاردەهێنرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا