پۆڵەتیک پرێس
پزیشکەکان چوار جۆر لە خورادنیان خستەڕوو کە لەوانەیە ببنە هۆی دروستبوونی بەردی گورچیلە، کە کالیسیۆم، ئۆکسالات، فۆسفۆر و یۆریک لە پێکهاتەکانیاندا هەن.
پزیشکەکەن ڕوونیانکردەوە گرنگە جۆری خورادن و خواردنەوە دەوڵەمەندەکان بە سەرچاوەی ئەو ماددە کیمیاییانە بزانین کە دەبنە هۆی دروستبوونی بەردی گورچیلە، لەلایەنClinical Nutrition Research” بەم شێوەیە دەستنیشانکراون:
-بەشێک لە سەوزەواتەکان
بەشێوەیەکی گشتی سەوزەواتەکان ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین، کانزا و دژەئۆکسانە بەسوودەکانیان بۆ جەستە تێدایە، بەڵام هەندێکیان ئەو کانزایانەیان تێدایە کە ناتوێنەوە بۆیە پێویستە بەڕێژەی گونجاو بخورێن ئەوانیش وەک، چەوەندەر، سپێناخ، پەتاتەی شیرین و عەلی بابا.
-گۆشتی سوور و پڕۆتینی ئاژەڵی
ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە پڕۆتینی ئاژەڵی لەگەڵ ئەوەدا ڕێژەیەکی زۆر ترشی بۆلیک و بیۆریناتیان تێدایە لەوانەیە ببنە هۆی دروستبوونی بەردی گورچیلە.
-خوێ
زۆر بەکارهێنانی خوێ دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی شلەمەنیەکان لەجەستەدا و هۆکارێکی سەرەکیە بۆ دروستبوونی بەردی گورچیلە.
-خواردنە دەریاییەکان
ئەو کەسانەی کێشەی دروستبوونی بەردی گورچیلەیان هەیە، پێویستە لەو خواردنانە دووربکەونەوە کە ڕێژەیەکی زۆر ئۆکسالاتیان تێدایە وەک خواردنە دەریاییەکان، چونکە ئەم پێکهاتە ئەندامییە بەشداری دەکات لە کۆبوونەوەی سۆدیۆم و کالیسیۆم لە گورچیلەکاندا.