کاریگەری بەکارهێنانی مۆبایلی زیرەک لەسەر سیستمی بەرگری

پۆڵەتیک پرێس

گومانی تێدا نیە، ئەمڕۆ ئێمە لە سەردەمی تەکنەلۆجیادا دەژین هەروەها بۆ ماوەیەکی زۆر مۆبایلە زیرەکەکان بەکار دەهێنین، لەم بارەیەوە پزیشکی ڕوسی  ئیگۆر ئازورنیان هۆشداری دەدات، دەرابرەی بەکارهێنانی مۆبایلی زیرەک و کۆمپیوتەر بۆ ماوەیەکی زۆر و کاریگەری لەسەر سیستمی بەرگری.

ئازۆرینیان باس لەوە دەکات، کە چۆن مۆبایلە زیرەکەکان سیستمی بەرگری لەش تێک دەدەن، وە چۆن دەتوانین لە کاریگەرییە نەرێنیەکانی دوور بکەوینەوە.

ئەو پزیشکە ڕوونی کردەوە، ڤایرۆسەکان دەتوانن لە ڕێگای چاوەوە بچنە ناو جەستەوە، ئەمە لە کاتێکدایە بەکارهێنانی زۆری مۆبایلی زیرەک و کۆمپیوتەر توشی وشک بوونەوەی چاوت دەکات.

وتیشی وشکی چاو بە مانای ئەوە دێت، کە چاو ڕێژەی پێویستی فرمێسک کۆ ناکاتەوە، کە پێویستە بۆ شێدار کردنەوەی چاو ڕووناکی ئەو شاشانە چاوت وشک دەکاتەوە.

لەبەردەوامی قسەکانیدا لە چاوپێکەوتنەکەیدا ئەو پزیشکە ئاماژە بەوە دەدات، بەردەوامی ئەم حاڵەتە دەبێتە هۆی لاوازبوونی سیستمی بەرگری، ئەو میکرۆبانەی لە هەوادان دەتوانن بە ئاسانی بچنە ناو چاوەوە.

بۆیە باشتر وایە، لە کاتی زۆر بەکارهێنانی مۆبایلی زیرەک و کۆمپیوتەردا، قەتری تایبەت بە چاو بەکار بهێندرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا