پۆڵەتیک پرێس
لەوەرزی کەش و هەوای سارد و نزمبونەوەی پلەی گەرما بەشێکی زۆری خەڵک بەدەست پەتای وەرزی و کۆکەوە دەناڵێنن، چەندین دەرمانی جیاواز وەردەگرن بۆ چارەسەرکردنی، بەڵام بەچەند ڕێگایەکەی سروشتی لەماڵەوە دەتوانن چارەسەری بکەن.
سێ ڕێگای سروشتی چارەسەری کۆکە دەکەن:
-هەنگوین
گەروو پاکدەکاتەوە و ئاراز و خورانیشی کەمدەکاتەوە ، تایبەتمەندی دژە بەکتریا، هەوکردن و ئۆکسانی هەیە سوودێکی تەندروستی زۆری بۆ تەواوی جەستە هەیە و چارەسەری کۆکە دەکات.
-ئاو و خوێ
غەرغەرەکردن بە گیراوەی ئاو و خوێ بەکتریاکانی گەروو دەکوژێت و یارمەتی کەمکردنەوەی کۆکە دەدات.
-زەنجەبیل
چارەسەری چەندین نەخۆشی جیاواز دەکات، دژەئۆکانەکان، میکرۆب و هەوکردنەکانی تێدایە، ڕۆڵێکی گرنگی لە چارەسەرکردنی کۆکەدا هەیە.