میوەیەک ڕێگری لە سووتانی پێست بە تیشکی خۆر دەکات

پۆڵەتیک پرێس

توێژینەوەیەک دەریخستووە ڕۆژانە خواردنی جۆرێک لە میوە ڕێگری لە سووتانی پێست بەهۆی تیشکی خۆرەوە دەکات، کە دەکرێت ببێتە هۆی توشبوون بە نەخۆشییەکانی پێست.

بەشێوەیەکی گشتی بەپێی ئەنجامی توێژینەوەکە ئەو کەسانەی ڕۆژانە میوە دەخۆن ئەگەری سووتانی پێستیان بە تیشکی سەرو بنەوشەیی کەمترە کە هۆکارە بۆ دروستبوونی وەرەمەکانی پێست، زانایان بەپاڵپشتی پڕۆفیسۆر جۆن بیزوتو لە زانکۆی ویسترن نیو ئینگلاند لە ویلایەتە کگرتووەکان پێیان وایە ئەو ماددەیەی لە ترێدا هەیە بەناوی بۆلیفینۆل بەپرسە لە ڕێگریکردنی سووتانی پێست بە تیشکی خۆر.

العنب يساعد في الحماية من حروق الشمس والأورام .. المنوعات

ئەنجامی توێژینەوەکە دەریخستووە ترێ سوودێکی زۆری بۆ ڕێگریکردن لە سووتانی پێست بەهۆی تیشکی خۆرەوە هەیە، زۆربەی حاڵەتەکانی شێرپەنجە و کێشە تەندروستییەکانی پێستیش بەهۆی تیشکی سەروو بنەوشەییەوە ڕوودەدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا