چوار نیشانەی نەزانراوی شێرپەنجەی سەر و مل

پۆڵەتیک پرێس

نیشانە سەرەتایەکانی شێرپەنجەی سەر یان مل لە شوێنی شێرپەنجەکە یان نزیک ئەو شوێنە وەک گرێ لیمفاویەکانی گەردەن دەردەکەوێت.

بەپێی لێکۆڵینەوەکان چوار نیشانەی نەزانراوی شێرپەنجەی سەر و مل لەسەر دەموچاو دەردەکەوێت وەک دروستبوونی برینی دەم، دروستبوونی وەرەمی دەم، ئازاری ناسروشتی دەموچاو، دروستبوونی پەڵەی سپی یان سوور لەناو دەمدا.

شێرپەنجەی سەر و مل زۆر باوە و هەتای نییە دەکرێت بەئاسانی چارەسەر بکرێت ئەگەر زوو دەستنیشان بکرێت و چارەسەر وەربگیرێت.

هەندێک نیشانەی دیکەی شێرپەنجەی سەر و مل:

-ئازاری مل
-قورسی قوت دان
-کێشەی قسە کردن
-ئازاری گوێ یان لەدەست دانی هەستی بیستن
-قورسی هەناسەدان
-هەوکردنی گەروو
-لەدەستدانی ناسروشتی کێش

لێکۆڵینەوەکان ئەوەشیان خستۆتەڕوو، شێرپەنجەی سەر و مل زیاتر کاریگەری لە گوێیەکان، گەروو و لوت دەکات، لەگەڵ ئەوانەشدا دەرکەوتنی ئەو نیشانانە هەموو کات ئاماژە نییە بۆ بوونی شێرپەنجە، هەندێکجار لەوانەیە نیشانە بن بۆ نەخۆشیەکی دیکە، بەڵام لەکاتی دەرکەوتنیاندا دەبێت پشتگوێ نەخرێ و بەخێرای سەردانی پزیشک بکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا