پۆڵەتیک پرێس
چەوەندەر یەکێکە لە سەوزەواتە بەناوبانگ و بەسوودەکان دوو جۆری جیاوازی هەیە سپی و سوور، دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم، نیترات، ڕیشاڵ و دژەئۆکسانەکان سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە بەپێی ماڵپەڕی”eatthis”.
چەوەندەر گاریگەری لەسەر پەستانی خوێن هەیە بەهۆی دەوڵەمەندبوونی بە پۆتاسیۆم و نیترات یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن دەدات، دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان سوودێکی زۆری بۆ کرداری هەرس و ڕیخۆڵەکان هەیە ڕێگری لە قەبزی دەکات.
چەوەندەر یارمەتی جەستە دەدات لە ژەهرەکان ڕزگاری بێت، ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانەکان و هەوکردنی تێدایە هەوکردنەکانی جەستە کەمدەکاتەوە و ڕێگری لە گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان دەکات، سەرچاوەیەکی سەرەکی نیتراتە لە جەستەدا دەگۆرێت بۆ ئۆکسیدی نیترات یارمەتی چالاکبوونی سوڕی خوێن دەدات.