بە هەڵە شەش دەرزی ڤاکسینی فایزەر بەکاردەهێنرێت

پۆڵەتیک پرێس

بریکاری هەواڵەکان ڕایگەیاند: کچێکی ئیتاڵی تەمەن ٢٣ ساڵ بە هەڵە شەش دەرزی ڤاکسینی فایزەری بۆ بەکارهاتووە.

بریکارەکە باس لەوە دەکات کچەکە لە نەخۆشخانەیەک لە توکسانای ئیتاڵیا خراوەتە ژێر چاودێری پزیشکەوە و تەندروستی باشە، ئەو پەرستارەی ڤاکسینەکەی بۆ بەکارهێناوە، بەهەڵە لەجیاتی ئەوەی یەک دەرزی بۆ بەکاربهێنێت شوشەیەکی تەواوی بۆ بەکارهێناوە کە دەکاتە شەش دەرزی.

بریکارەکە ئەوەشی خستەڕوو تاقیکردنەوە دەربارەی بەکارهێنانی زیاتر لە دەرزیەکی فایزەر هەتا چوار دەرزی ڕۆشتووە لەیەک کاتدا، بۆیە نازانرێت کاریگەریەکانی بەکارهێنانی شەش دەرزی لەیەک کاتدا چی دەبێت.

لە ماوەکانی ڕابردودا بەکارهێنانی زیاتر لە دەرزیەکی ڤاکسینی فایزەر لە وڵاتانی ئەمریکا، ئوسترایا و ئەڵمانیا ڕوویداوە، بەڵام هیچ ڕوونکردنەوەیەک لەبارەیانەوە نەدراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا