پۆڵەتیک پرێس
باشبوونی تەندروستی ڕیخۆڵەکان کاریگەرییەکی زۆری لەسەر تەندروستی دڵ و مێشک هەیە، بۆیە پێویستە بەردەوام سیستمی خۆراکی دەوڵەمەندبێت بە میوە، سەوزەوات و ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵەکان.
بەپێی ماڵپەڕی”timesofindia”، ئەم بەهاراتانە سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی ڕیخۆڵەکان هەیە:
-تۆوی زیرە
بەهاوڕێی کرداری هەرس دادەنرێت و یارمەتی بەرهەمهێنانی ئەنزیمەکانی هەرس و کەمکردنەوەی سووتانی گەدە و قەبزی دەدات.
-دارچینی
یەکێکە لە بەهاراتە بەناوبانگەکان لەجیهاندا، تایبەتمەندی بریبایوتیکی هەیە و یارمەتی بەکتریا سوودبەخشەکانی ڕیخۆڵە دەدات، هەروەها تایبەتمەندی دژەمیکرۆبی هەیە و کۆنتڕۆڵی ڕێژەی شەکری خوێن دەکات.
-زەردەچەوە
سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە لەوانە تەندروستی ڕیخۆڵەکان، چونکە تایبەتمەندی دژەهەوکردنی هەیە چارەسەری ئاوسانی سک دەکات.
-بیبەری توونی سوور
ماددەی کابسیسینی تێدایە یارمەتی کرداری هەرس دەدات و ڕێگری لە هەوکردنەکان دەکات.
-بیبەری ڕەش
سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی کرداری هەرس و ڕیخۆڵەکان هەیە.