پۆڵەتیک پرێس
ڤیتامین دی یەکێکە لە ڤیتامینە زۆر گرنگەکان بۆ جەستە ڕۆڵیکی گرنگی لە باشترکردنی کردارەکانی جەستەدا هەیە، سیستمی خۆراکی و ژینگە کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر ڕێژەی ڤیتامین دی هەیە.
کەمی ڤیتامین دی کاریگەری لاوەکی زۆری لێدەکەوێتەوە، لەڕێگەی سێ خواردنەوەی سروشتیەوە دەتوانرێت چارەسەری کەمی ڤیتامین دی لە جەستەدا بکرێت، ئەوانیش:
-شەربەتی پڕتەقاڵ
دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان بەتایبەتی ڤیتامین دی چارەسەری کەمی ئەو ڤیتامینە لە جەستەدا دەکات.
-ماستاو یان شیری مانگا
ماستاو و شیری مانگا بە سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامین دی دادەنرێن، ڕێژەیەکی ززۆر کالیسیۆمیان تێدایە کە سوودی بۆ تەندروستی ئێسکەکان هەیە و بەهێزیان دەکات.
-شەربەتی گێزەر
خواردنەوەی شەربەتی گێزەر وزەیەکی زۆر بە جەستە دەبەخشێت و چارەسەری کەمی ڤیتامین دی لەجەستەدا دەکات.