هۆكارەكانی زیادبوونی لێدانی لەناكاوی دڵ

پۆڵەتیك پرێس:
زیادبوونی لێدانەكانی دڵ دەكرێت لە كەسێكی تەندروست باشدا ئاسایی بێت بەراورد بەكەسێك، كە پێشتر نەخۆشی دڵی هەبووە.

زیادبوونی ڕێژەی لێدانی دڵیش واتە لە ١٠٠ لێدان زیاتر بێت لە یەك خولەكدا، كە بەپێی بارودۆخ دەگۆڕێت، هەروەها كاریگەری دەبێت لەسەر دەمارەكان‌و ئەو هۆرمۆنانەی لەناو خوێندا هەیە.

هۆكاری زۆر هەن بۆ ناڕێكی لێدانی دڵ لەوانە، تەمەن، جەستە بەگشتی، نەخۆشی زكماكی، هاوكات لێدانی دڵ لە گەورەو منداڵ دا جیاوازەو لێدانی دڵی منداڵ خێراترە ئەمەش حاڵەتێكی ئاساییە.

هەروەها چارەسەری نەخۆشییەكانی دڵیش بەپێی تەمەن و بەرەو پێش چوونی زانست گۆڕانكاری بەسەردا دێت.

نیشانەكانی زیادبوونی لێدانی دڵ
نیشانەكانی زیادبوونی لێدانەكانی دڵ لە كەسێكەوە بۆ كەسێكیتر جیاوازە، دەتوانیت لە ڕێگەی دەستی چەپتەوە لە ئاسایی لێدانی دڵت دڵنیابیتەوە، كە دەكرێت لە كات وەرزشكردن، یان كاركردن هەست بە خێرایی لێدانی دڵ، یان هەناسە تەنگی بكەیت ئەمانە دەكرێت وەك حاڵەتی ئاسایی سەیر بكرێن، بەڵام لە هۆش خۆچوون ئازاری سنگ كێشەی هەناسە دان، وڕێنە، شڵەژان، ئەمانە با حاڵەتی ئاسایی دانانرێن و پیویستە سەردانی پزیشك بكەیت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا