ئامۆژگاری بۆ بۆنخۆش کردنی لەش

پۆڵەتیک پرێس

ئارەق کردنەوە شتێکی سروشتیە لە جەستەی مرۆڤ دا بەڵام، ئارەق کردنەوەی زۆر مانەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر دەبیتە هۆی ئەوەی بۆنێکی ناخۆش لە جەستەت بێت، پێویستە فێری چۆنیەتی پاراستنی بۆنی جەستەت ببیت بۆ ئەوەی بەردەوام بۆنێکی خۆشت لێبێت، گرنگیدان بە پاک و خاوێنی جگە لەوەی سودی بۆ تەندروستیت هەیە وەک کارێکی مرۆڤانە سەیر دەکرێت بۆ ئەوەی نەبیتە هۆی بێزار بوونی خەڵک.

ئامۆژگارییەکان بۆ هێشتنەوەی بۆنی جەستە بە خۆشی بریتیە لە

١-پابەند بوون بە گەرماو کردن، پێویستە هەر کەسێک کە دەزانێت جەستەی بۆنێکی ناخۆشی هەیە، ڕۆژانە خۆی بشوات ئەگەر لە رۆژێکدا دوو بۆ سێ جاریش خۆی بشوات ئاساییە، پابەند بوون بە گەرماو کردن بۆنی جەستەت بە خۆشی دەهێڵێتەوە.

٢-بەکارهێنانی سابونی دژە بەکتریا، بەکارهێنانی ئەم سابونە دەبیتە هۆی ڕێگە گرتن لە ئارەق کردنەوەو، نەهێشتنی بۆنی ناخۆشی جەستە کە بە هۆی بەکتریاوە دروست دەبێت

٣-بەکارهێنانی بۆنی لەش، لە ئێستادا چەندین جۆر بۆنی جەستە هەیە، بەبێ ئەوەی زیانی هەبێت کە یارمەتیدەرێکی باشە بۆ بۆنخۆشکردنی جەستەت دوای خۆشتن.

٤-وشك کردنەوەی لەش، هێشتنەوەی لەش بە تەڕی دوای خۆشتن ڕێگە بە بەکتریاکان دەدات ئارەقێکی زۆر بکریتەوەو جەستەت بۆنی ناخۆش ببێت، باشترە دوای گەرماو بە خاولی بە تەواوی لەشت وشک بکەیتەوە

٥-گۆڕینی جل و بەرگ بەردەوام، هەندێک جل و بەرگ هەیە دەبنە هۆی ئارەق کردنەوە، پێویستە بەردەوام ئاگاداری بیت تاوەکو بەکتریا لەسەری کۆنەبیتەوە زوزو یان گۆڕیت بە تایبەت جل و بەرگی ژێرەوە

٦-کەمکردنەوەی ئەو خورادنانەی دەبنە هۆی دروست بوونی بۆن، هەندێک هکات خواردن هۆکاری ئارەق کردنەوەو بۆنی ناخۆشی لەشە بە تایبەت خواردنەکانی وەک، سیر و پیاز، کاری و بیبەری تیژ، بروکولی حەلبە(جۆرە گیایەکە).

٧-پکردنەوەو لێکردنەوەی مووی زیادەی لەش، مووی زیادە لە هەندیک ناوچەی لەش بە تایبەت ناوجە هەستیارەکان، دەبێتە هۆی ئارەق کردنەوەو بۆنی ناخۆشی لەش، بۆیە پێویستە بەردەوام ئاگادار بیت و نەهێڵیت موو بەو شوێنانەتەوە هەبێت.

٨-ئاو خواردنەوە، جگە لەوەی سودێکی زۆری تەندروست بۆ لەش هەیە، لەش لە بەکتریاو ژەهرەکان پاک دەکاتەوەو بۆنی ناخۆشی لەش کەم دەکاتەوە.

تێبینی/ ئەگەر هیچ یەکێک لەم ئامۆژگاریانە سودی نەبوو، پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت چونکە هەندێک کات دەروبەر شەرم دەکەن لە ئاگادار کردنەوەت بەڵام ڕەنگە بە تەواوی بێزاربووبن لێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا