پۆڵەتیک پرێس
ڤیتامین دی یەکێکە لە ڤیتامینە زۆر گرنگرکان بۆ تەندروستی جەستە، کەمی ئەم ڤیتامینەش کاریگەری لاوەکی زۆری لەسەر تەندروستی جەستە هەیە، بەڵام لەڕێگەی هەندێک خواردن و خواردنەوەی سروشتیەوە دەتوانرێت چارەسەری کەمی ئەم ڤیتامینە لەجەستەدا بکرێت.
ئەم خواردنەوە و خواردنانە سەرچاوەی سەرەکی ڤیتامین دین و چارەسەری کەمی ڤیتامین دی لەجەستەدا دەکەن:
-ماسیە چەورەکان
ماسییە چەورەکانی وەک سەلەمون، سەردین، رەنجە و ماکریل دەوڵەمەندن بە ئۆمێگا3 و ڤیتامین دی چارەسەر کەمی ڤیتامین دی لەجەستەدا دەکەن، مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ، شێرپەنجە و هەوکردنی جومگەکان کەمدەکەنەوە.
-زەردێنەی هێلکە
سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامینە دیە، لەگەڵ ئەوەشدا یارمەتی بەهێزبوونی بەرگری لەش و ماسولکەکان دەدات و سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی مێشک هەیە، بەڵام پێویستە بەڕێژەیەکی دیاریکراو بخورێت و زیادەڕەوی لە خواردنیدا نەکرێت.
-قارچک
دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، کانزا و دژەئۆکسانەکان، مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ، شێرپەنجە و شەکرە کەمدەکاتەوە.
-شەربەتی پڕتەقاڵ
سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامین دیە بەتایبەتی بۆ ئەوکسانەی کە هێلکە و ماسی ناخۆن پێویستە شەربەتی پڕتەقاڵ بۆ سیستمی خۆراکیان زیادبکەن.