خواردنی قارچک چی بەسەر جەستە دەهێنێت؟

پۆڵەتیک پرێس

قارچک جۆرێکە لە کەڕووەکان دەوڵەمەندە بە ماددە بەسوودەکان، سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی جەستە هەیە و ڕێگری توشبوون بە چەندین نەخۆشی جیاواز دەکات.

بەپێی ماڵپەڕی”ndtv”، قارچک دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان بەرگری جەستە بەهێزدەکات و ڕێگری توشبوون بە نەخۆشییەکان دەکات وەک شێرپەنجە، سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامین دیە، یارمەتی دابەزینی ڕێژەی کۆلیتسڕۆڵی خراپ دەدات و پارێزگاری لە تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان دەکات.

طريقة عمل المشروم المحمر | Just Food

قارچک یارمەتی گەشەی بەکتریا بەسوودەکانی ڕیخۆڵە دەدات، سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی مێشک هەیە، کالۆری کەمە و ڕێژەیەکی زۆر ئاو، ڕیشاڵ و پڕۆتینەکانی تێدایە یارمەتی دابەزینی کێش دەدات، دەوڵەمەندە بە مس یارمەتی بەرهەمهێنانی کۆلاجین دەدات کە بۆ تەندروستی پێست و قژ گرنگە، تایبەتمەندی دژەهەوکردنی هەیە هەوکردنەکانی جەستە کەمدەکاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا