پۆڵەتیک پرێس
کۆمەڵەیەکی ئەمریکی لێکۆڵینەوەیان کردووە، لە ئەنجامدا دەرکەوتوە خواردنی بینەری تون بەشێوەیەکی تەندروست ئەگەری مردن کەمدەکاتەوە.
بەپێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان خواردنی بیبەری تون بە شێوەیەکی هاوسەنگ و تەندروست سودێکی زۆری هەیە، بەڕێژەی ٢٦٪ نەخۆشیەکانی دڵ و بۆریەکانی خوێن، ٢٣٪ نەخۆشیە شێرپەنجەییەکان کەمدەکاتەوە کە دەبێتە هۆی مردن، ئەو کەسانەی بیبەری تون دەخۆن بەڕێژەی ٢٥٪ ئەگەری مردنیان کەمترە بەراورد بە کەسانی دیکە.
بیبەری تون دژەهەوکردن و ئۆکسانە، ڕێگری لە دروستبونی گرێ دەکات، شەکری خوێن هاوسەنگ دەکات، چەندین سودی دیکەشی هەیە، بۆیە لێکۆڵەرەوان لە ئێستادا لێکۆڵینەوە دەکەن بزانن ڕۆژانە چەند بخورێت باشە هەتا سوودی لێببینرێت.