مەترسییەکانی کەمی مەگنیسیۆم لە جەستەدا

پۆڵەتیک پرێس

ئالێکسی کۆڤالۆڤ شارەزای بواری خۆراک لە روسیا رایگەیاند، سترێس و خواردنەوە کحولییەکان، دەرمانە جۆربەجۆرەکان و نەخۆشی شەکرە، نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس و گورچیلەکان هۆکاری کەمی مەگنیسیۆمی جەستەن.

بەپێی قسەی پزیشکە روسییەکە، کەمی مەگنیسیۆم هۆکارە بۆ هیلاکبوون لەبەئەوەی خانەکانی لەش ناتوانن وزەی پێویست بەرهەمبهێنن، لەلایەکی دیکەوە، یەکێک لە هۆکارەکانی نەخۆشییەکانی ماسولکە دەگەڕێتەوە بۆ کەمی مەگنیسیۆم.

ئەو پزیشکە دەشڵێت: کەمی مەگنیسیۆم دەبێتە هۆی گرژبوونی ماسولکەکان لەبەرئەوەی ماسولکە گەورەکانی لەش شوێنی رێژەیەکی زۆری مەگنیسیۆمن بۆیە لە حاڵەتی کەمی ئەو ماددەیەدا ماسولکەکان دووچاری گرژبوون دەبنەوە.

هاوکات، یەکێکی دیکە لەو کێشانەی کەمی مەگنیسیۆم دروستی دەکات ئازاری سەر و لاوازبوونی سەرنج و بیرەوەرییە بەهۆی ئەوەی خوێنبەرەکان بەرتەسک دەبنەوە و ناتوانن بەپێی پێویست ماددەی خۆراکی بنێرنە مێشک.

بۆیە ئالێکسی داوا لە خەڵکی دەکات، خۆیان لە کەمی مەگنیسیۆم بەدووربگرن و بۆ رێگریکردن لەو کێشەیە پەنا ببەنە بەر خواردنی گەمنەشامی وچەرەسات، خورما و کاکاو، برۆکلی و مۆز و ئەڤۆکادۆ و سەوزەواتەکان.

دەشڵێت: لەکاتی خراپبوونی ئاستی مەگنیسیۆم پێویستە سەردانی دکتۆر بکرێت و دەرمانی تایبەت بۆ قەرەبووکردنەوەی کەمی مەگنیسیۆم وەربگیرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا