سودی خواردنی گۆشتی بەرخ لە جەژنی قورباندا

پۆڵەتیک پرێس

ڕۆژی سێ شەممە ٢٠ی تەمموز کە دەکاتە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان، بەشێکی زۆری خەڵک قوربانی دەکات هەریەکەو جۆرە ئاژەڵێک هەڵدەبژێرێت، بەڵام هەڵبژاردنی بەرخ سودێکی باشی دەبێت بە هۆی ئەو پێکهاتانەی لە گۆشتەکەیدا هەیە، هەتا بۆ پەیڕەوکردنی سیستمی خۆراکیش لە جەژنی قورباندا.

ڕاستی دەربارەی گۆشتی بەرخ

گۆشتی بەرج بەشێوەیەکی  سەرەکی لە پرۆتین پێکدێت، کەمێکیشی لە چەوری پێکدێت، نزیکەی ١٠٠ گرام لە گۆشتی برژاوی بەرخ

٢٥٨ کالۆری تێدایە، لە %٥٧ی ئاوە، ٢٥ بۆ ٣٠ گرام پرۆتینی تێدایە، کاربۆهێدراتی سفرە، شەکری سفرە، ڕیشاڵەکانی سفرە، ١٦ گرام و نیو چەوریشی تێدایە.

گۆشتی بەرخ کۆنەڵێکی زۆر لە ڤایتامین و کانزا بە نرخەکانی تێدایە، وەک ڤایاتمین بی ١٢، زینک، ڤایتامین بی ٣، فۆسفۆر، ئاسن.

باشتر وایە بۆ جەژنی قوربان، ئەو گۆشتەی هەلی دەبژێریت گۆشتی بەرخ بێت، تاوەکو زیان بە تەندروستیت نەگات، گۆشتی بەرخ سودی ئەوەیە پرۆتینی کەم چەوری تێدایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا