تەماتە مەخۆ ئەگەر ئەم نەخۆشیانەت هەیە

پۆڵەتیک پرێس

تەماتە یەکێکە لەو خواردنانەی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک لە جیهاندا دەیخۆن، ەماتە لە زۆربەی دروست کردنی خواردنەکاندا بەکار دەهێندرێت، سودێکی زۆری هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ بەلام، لە هەندێک حاڵەتی تەندروستیدا زیانت پێ دەگەیەنێت وەک هەستیاری یاخود هەبوونی بەردی گورچیلە بۆیە باشتر وایە نەیخۆیت.

جیلینا سۆلۆماتیانا، پسپۆڕی بواری خۆراکی ڕوسی ئاشکرای دەکات، تەماتە بۆ ئەو کەسانەی بەردی گورچیلە یاخود نەخۆشی گەدەیان هەیە، دەبێتە هۆی، هەوکردنی گەدەو برینی گەدە، زیان بە جەستەو گەدە دەگەیەنێت.

بەهۆی ئەوەی ڕێژەیەکی زۆر لە ترشە ئەمینیەکانی تێدایە، باشتر وایە ئەو کەسانەی کێشەی تەندروستی لە گەدەیاندا هەیە تەماتە نەخۆن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا