پۆڵەتیک پرێس
کڕێشی سەر یەکێکە لەو موشکیلانەی زۆرێک لە خەڵک بە دەستیەوە دەناڵێنن، بە ڕێگایەکی سروستی دەتوانی کۆتایی بە کڕێشی قژت بهێنیت.
ڕێگاکان بریتین لە
١-شتنی سەر رۆژانە بە شامپۆ، شامپۆیەکی تەندروست بۆ ئەوەی زیانت پێ نەگەیەنێت.
٢-کەم کردنەوەی بەکارهێنانی کۆمەڵێک ماددە بۆ ڕێکخستنی قژ، وەک جێڵ کرێم سیرۆم، کرێمی نەرم کردنەوەی قژ، چونکە دەبنە هۆی دروست بوونی کڕێشی سەر.
٣-خواردنی خۆراکی تەندروست، باشتر وایە ئەو خواردنانە بخۆیت کە ڕێژەیەکی تەواو زینک و ڤایتامین بی و ترشە چەورەکانیان تێدایە، بە شێوەیەکی سەرەکی پارێزگاری لە کڕێشی سەر دەکەن.