سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی نانەقەیسی

پۆڵەتیک پرێس

نانەقەیسی بە میوانێکی بەناوبانگی سەر خوانی هەموو خێزانێک لە ڕەمەزاندا دادەنرێت، هەروەها لەمانگی ڕەمەزاندا بەشێوەی خواردنەوەش ئامادەدەکرێت، سوودێکی تەندروستی زۆری بۆ جەستە هەیە.

نانەقەیسی دوو جۆری سەرەکی هەیە یەکێکیان ڕەنگی تۆخە و ئەوەی دیکەیان ڕەنگی کاڵە، بەپێی وتەی پسپۆڕان نانەقەیسی ڕەنگ تۆخ لەڕووی تەندروستیەوە سوودێکی زیاتری هەیە.

شملولة

سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی نانەقەیسی:

-ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە یارمەتی کرداری هەرس دەدات و ڕێگری لە قەبزی دەکات.

-سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی دەمارەخوێنەکان هەیە و ڕێگری لە بەرزبونەوەی کۆلیستڕۆڵی خوێن دەکات بەمەش مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ کەمدەکاتەوە، هەروەها سەرچاوەیەکی سەرەکی پۆتاسیۆمە پارێزگاری لە هاوسەنگی پەستانی خوێن دەکات.

-دەوڵەمەندە بە کانزای کالیسیۆم یارمەتی بەهێزبوونی ئێسک و ددانەکان دەدات و ڕێگری لە فشەڵبوونی ئێسکەکان دەکات.

-ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامینەکانی تێدایە یارمەتی تەندروستی و شێدارکردنەوەی پێست دەدات و چارەسەری زیپکە دەکات.

-دەوڵەمەندبوونی بە ڕیشاڵ، ڤیتامین و کانزاکان وایلێدەکات لەمانگی ڕەمەزاندا سوودێکی زۆری هەبێت، ڕێگری لە تینوێتی، سەرئێشە و نزمبوونەوەی پەستانی خوێن دەکات.

-نانەقەیسی ڕێژەیەکی زۆر کانزای ئاسنی تێدایە جەستە لە هەوکردەنکان دەپارێزێت و ڕێگری لە کەمخوێنی دەکات.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک