پۆڵەتیک پرێس
بەهێزبوونی بەرگری جەستە زۆر گرنگ و پێویستە بۆ دووربوون لە نەخۆشییەکان و تەندروستییەکای باش، چونکە کاتێک بەرگری جەستە بێهێزدەبێت جەستە زیاتر ڕووبەڕووی توشبوون بە نەخۆشیە بەکتریا وڤایرۆسییەکان، کۆرۆنا، ئەنفلۆنزا و سەرمابوون دەبێتەوە.
بەپێی ماڵپەڕی”HEALTHLINE” سیستمی خۆراکی کاریگەریەکی زۆری لەسەر بەهێزبوون و بێهێزبوونی بەرگری جەستە هەیە، هەندێک لە خواردنەکان یارمەتی بەهێزبوونی بەرگری دەدەن و هەندێکیش بەپێچەوانەوە هۆکارن بۆ بێهێزبوونی بەرگری جەستە وەک:
-هەموو جۆرەکانی شیرینی، شەکر، کاری هەویر، ئاردی سپی، شەربەتەکانی دەوڵەمەندن بە شەکر و خواردنەوە گازیەکان ڕۆڵێکی زۆریان لەسەر بێهێزی بەرگری جەستە هەیە، بۆیە پێویستە نەخورێن یان بەڕێژەیەکی زۆر کەم بخورێن.
-خواردنی ئەو خۆراکانەی ماددەی پارێزەر و ڕەنگی دەستکردیان تێدایە دەبنە هۆی بێهێزبوونی بەرگری جەستە و مەترسی توشبوون بە هەوکردنی خانەکانی جەستە زیاددەکەن.