پۆڵەتیک پرێس
بیبەری تونی سەوز جێگرەوەیەکی سروشتی بیبەری سووری هاڕاوە، سەرچاوەیەکی سەرەکی دژەئۆکسانەکان، ئاسن، ڤیتامین سی، ڤیتامین ئەی، پۆتاسیۆم و ڕیشاڵەکانە.
پزیشکێکی پسپۆڕ لەبواری خۆراک باس لە سوودەکانی بیبەری تونی سەوز دەکات و دەڵێت: خواردنی بەڕێژەیەکی دیاریکراو پلەی گەرمی لەش بەرز دەکاتەوە و سوڕی خوێن چالاک دەکات، چەندین توێژینەوە کراوە و بۆیان دەرکەوتووە خواردنی تون هەستی تێربوون بۆ ماوەیەکی درێژتر زیاد دەکات و کالۆری کەم دەکاتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێشی لەش.
پزیشکەکان جەختاین لەوەش کردۆتەوە پێویستە ڕۆژانە 12-15 گرام بیبەری تون بخورێت و لەو ڕێژەیە زیاتر نەبێت، چونکە کاریگەری لاوەکی لێدەکەوێتەوە و دەبێتە هۆی دروستبوونی ترشەڵۆکی گەدە و تێکچوونی ڕیخۆڵەکان.