شیری گەرم یان سارد کامیان بۆ جەستە تەندروستترن

پۆڵەتیک پرێس

شیر بە بەردەوامی بەشێکە لە سیستمی خۆراکی ڕۆژانە سوودێکی تەندروستی زۆری بۆ تەواوی جەستە هەیە.

تایبەتمەندیەکانی شیری گەرم:

شیر دەوڵەمەندە بە ترشە ئەمییەکان، خواردنەوەی شیری گەرم شەوان پێش نوستن یارمەتی نوستنێکی باشتر دەدات و ئازار و هەوکردنەکانی جەستە کەم دەکاتەوە، گیراوەی شیری گەرم و هەنگوین لە کۆنەوە وەک چارەسەرێک بۆ هەوکردنەکانی جەستە و پەتای وەرزی بەکارهێنراوە، تایبەتمەندی دژەهەوکردن و بەکتریای هەیە ڕێگری توشبوون بە نەخۆشیەکان دەکات، خواردنەوەی شیری گەرم و دارچینی یارمەتی تەندروستی دڵ، بەهێزبوونی بەرگری لەش و دابەزاندنی کێش دەدات.

اعرف أيهما أفضل للصحة.. تناول الحليب دافئًا أم باردًا - اليوم السابع

تایبەتمەندیەکانی شیری سارد:

خواردنەوەی شیری سارد لەبەیانیاندا یارمەتی کەمکردنەوەی ئازار و برینی گەدە دەدات و کرداری هەرس باشتر دەکات، ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە جوڵە و کرداری ڕیخۆڵەکان باشتر دەکات، تێکەڵ کردنی بادەم، خورما و هەنجیر لەگەڵ شیری ساردا ماسولکەکان بەهێز دەکات، سوڕی خوێن چالاک دەکات، کرداری مێشک باشتر دەکات و یارمەتی دابەزینی کێش دەدات، بەشێوەیەکی گشتی شیر دەوڵەمەندە بە کالیسیۆم لەهەموو حاڵەتێکدا سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی ددان و ئێسکەکان هەیە.

أيهما الأفضل لصحتك الحليب البارد أو الساخن؟ - وطن يغرد خارج السرب

شیری گەرم یان سارد کامیان بۆ جەستە تەندروستترن:

بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی گەدە شیری سارد باشترە، بۆ چارەسەرکردنی ئازار و هەوکردنەکانی جەستە، گەروو، پەتای وەرزی و نوستنێکی باشتر شیری گەرم باشترە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا