ئەمریکا ماوەی دووریەکان لەیەکتر دەگۆڕێت

پۆڵەتیک پرێس

ئەنتۆنی فاوچچی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی هەوکردن و ڕاوێژکاری کۆشکی سپی وتی، ئەمریکا بیر لە کەمکردنەوەی دووریە کۆمەڵایەتیەکان دەکاتەوە بۆ یەک مەتر، کە ئەمەش دەبێتە جوڵەیەکی نوێ لە جەنگی دژ بە کۆرۆنادا

فاوجی ئاماژەی بەوەش دا، دوای لێکۆڵینەوەکان بۆیان دەرکەوتووە کە جیاوازیەکی وەها دروست ناکات، بەڵام پێشتر مەترسی هەبوو هەرچەندە شارەزایان بەردەوام لە لێکۆڵینەوەدان بۆ زانیاری نوێ

پێشتر بەپێی یاسا دەبوو دوو مەتر هاوڵاتیان لە یەکتر دوور بن بۆ خۆ پاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەروەها کۆمەڵێک ڕێکاری توند هەبوو دەبوو بەردەوام خەڵکی دەستیان بشۆن و فشارێکی زۆریان لەسەر بوو

هەرچەندە بەپێی بڵاو کراوەکان، سیستمەکان لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکیتر جیاوازی هەیە، تەنانەت لە نێوان ویلایەتەکانی ئەمریکاش دا، بەلام کەمکردنەوەی دووری کاریگەریەکی باشی دەبێت لەسەر کردنەوەی قوتابخانەکان و شوێنە گشتیەکانیتر، ترسی خەڵک کەمتر دەبیتەوە بۆ دووبارە دەست بە ژیان کردنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا