پۆڵەتیک پرێس
جاترە یەکێکە لەو سەوزانەی تایبەتمەندی سەسوڕهێنەری هەیە، تام و بۆنێکی تایبەت بە خواردن و زەڵاتەکان دەبەخشێت، چەندین توێژیەوەی زانستی سوودەکانی جاترە دەسەلمێنن، چونکە دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسان و هەوکردنەکان، هەر لەکۆنەوە بۆ چارەسەرکردنی چەندین نەخۆشی جیاواز بەکارهێنراوە.
سوودە تەندروستیەکانی جاترە:
-گەدە و ڕیخۆڵەکان لە بەکتریا پاکدەکاتەوە.
-چارەسەرێکی نوێ و بەهێزی بەکتریا ومیکرۆبەکانی گەدەیە.
-یارمەتی جوڵەی ڕیخۆڵەکان دەدات و ئەگەری ئاوسانی سک و تێکچوونی کرداری هەرس کەمدەکاتەوە.
-مەترسی توشبوون بە قۆڵۆن کەمدەکاتەوە.
-وەک چارەسەرێک بۆ کێشەکانی پێست بەکاردەهێنرێت، بەتایبەتی زیپکە.
-یارمەتی هێورکردنەوەی جەستە دەدات و ڕێگری لە دوودڵی و دڵەڕاوکێی دەکات.
-ئازاری هەوکردنی جومگەکان کەمدەکاتەوە.
-چارەسەری نەخۆشیەکانی سەرمابوون و ئەنفلۆنزا دەکات.
-لەکاتی هەوکردنی پەکدا خواردن یان دانانی جاترە لەسەر ئەو شوێنە یارمەتی کەمکردنەوەی ئازارەکەی دەدات.
-بەشێوەیەکی بەرچاو بەرگری لەش بەهێز دەکات.