ڕۆنی سپی و زەرد کامیان بۆ تەندروستی باشترە

پۆڵەتیک پرێس

ڕۆن یەکێکە لە سەرچاوە سەرەکیەکانی خواردن تام و بۆن و چێژێکی تایبەت بە خواردنەکان دەبەخشێت، لە بابەتی شیرەمەنیەکان دروست دەکرێت، تا ئێستا ڕکابەری هەیە ئایا ڕۆنی سپی یان زەرد کامیان بۆ تەندروستی باشترە.

بەشێویەکی گشتی ڕۆن دەوڵەمەندە بە پڕۆتین و ڤیتامینەکان سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی پێست، قژ، دڵ و کرداری هەرس هەیە، ڕۆنی سپی لە شیری گامێش دروست دەکرێت و ڕۆنی زەردیش لە شیری مانگا، ڕۆنی سپی تەندروستی ئێسکەکان دەپارێزێت، یارمەتی زیادبوونی کێش و چالاککردنی ماسولکەکانی دڵ دەدات، ڕۆنی زەرد بەپێچەوانەوە یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات.

وفري وحضري الزبدة الفلاحي في المنزل - شملولة

السمن البري الاصلي - أهل السعودية

 

هەردوو جۆر ڕۆنەکە سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی جەستە و مێشک هەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەشێوەیەکی گشتی ڕۆنی زەرد کە لەشیری مانگا دروست دەکرێت باشترە، چونکە ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین ئەی و کارۆتیەکانی تێدایە کە سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی چاو و کردارەکانی مێشک هەیە، هەروەها سوودێکی زۆری بۆ ئەو کەسانە هەیە کە بەدەست لاوازی کرداری هەرسەوە دەناڵێنن، ڕۆنی زەرد دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسان و بەکتریا و کەڕوەکان.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک