پۆڵەتیک پرێس
پرۆتین بەشێکی سەرەکی سیستمی خۆراکیە یارمەتی دروستبوونی ماسولکەکان، ئێسک و ئەندامەکانی دیکەش دەدات، هەروەها ڕۆڵێکی گرنگی لە دابەزاندنی کێش و پارێزگاریکردن لە تەندروستی جەستەدا هەیە.
لەگەڵ ئەوەی پڕۆتین پێویستە بەڕێژەی پێویست لە جەستەدا هەبێت و سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، زیادەڕەویکردن تێیدا زیانی تەندروستی لێدەکەوێتەوە وەک:
-هەبوونی ڕێژەی پێویست لە جەستەدا یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات، بەڵام زیادەڕەویکردن تێیدا وەک چەوی لە جەستەدا کۆدەبێتەوە و هۆکارە بۆ زیادبوونی کێش.
-زیادەڕەویکردن لەو پرۆتینەی لە بەرهەمە شیرەمەنیەکان و خواردنە ئامادەکراوەکاندا هەیە دەبێتە هۆی سکچوون.
-زیادبوونی پرۆتین لەڕێژەی پێویست زیاتر لەوانەیە ببێتە هۆی دروستبوونی کێشەکانی گورچیلە.