زیادەڕەویکرد لە خواردنی لالەنگیدا چی بەسەر جەستە دەهێنێت؟

پۆڵەتیک پرێس

پزیشک تاتیانا زالیتوڤا، پسپۆڕی ڕوسی خۆراک ڕایگەیاند، زیادەڕەویکردن لە خواردنی لالەنگیدا زیانی تەندروستی دەبێت.

پزیشکەکە لە لێدوانێکیدا بۆ ڕادیۆی”سپۆتنیک” باس لەوەدەکات، لالەنگی دەوڵەمەندە بە ماددەسوودبەخشەکان بەتایبەتی ڤیتامین سی سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە بەتایبەتی لەوەرزی زستان و سەرمادا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نابێت زیادەڕەوی لەخواردنیدا بکرێت، چونکە ئەگەری توشبوون بە هەستیاری زیاددەکات و کاری گورچیلەکانیش قورستردەکات.

فوائد اليوسفي للنساء يجب إيلائها أهمية كبيرة | مجلة سيدتي

پسپۆڕەکە دەڵێت:”زیادەڕەویکردن لە خواردنی لالەنگی لەوانەیە ببێتە هۆی توشبوون بە هەستیاری پێست وەک لیر و قورسبوونی کاری گورچیلەکان، بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی ڤیتامین سی بەشێوەیەکی زۆر لەجەستەدا”، هەروەها ئەو کەسانەی کێشەکانی کرداری هەرس و گەدەیان هەیە نابێت زیادەڕەوی تێدابکەن، لالەنگی ڕێژەیەکی زۆر شەکری فرەکتۆزی تێدایە بۆیە توشبووانی شەکرە پێویستە بە وریاییەوە بیخۆن و زیادەڕەوی تێدانەکەن، جەختیکردەوە ڕۆژانە لە 500 گرام زیاتر نابێت بخورێت، بەپێی ماڵپەڕی”نوڤوستی”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا