پۆڵەتیک پرێس
لەکاتی کەش و هەوای وشک و گەرمدا پاژنە پێیەکان تووشی قڵیشان دەبنەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی بێزارکردنی بەشێکی زۆر خەڵک و چەندین ڕێگای جیاواز بۆ چارەسەرکردنی دەگرنەبەر.
هۆکارەکانی قڵیشانی پاژنە پێیەکان:
-ژینگە یەکێکە لە هۆکارە سەرەکیەکان، کەشوهەوای وشک کاریگەرییەکی زۆری لەسەر پێست هەیە و دەبێتە هۆی قڵیشانی پاژنە پێیەکان.
-تەمەن یەکێکی دیکەیە لە هۆکارەکان، تا تەمەن بەرەو سەرەوە بچێت پێست زیاتر ڕووبەڕووی کێشەکان دەبێتەوە.
-پارێزگاری نەکردن لە تەندروستی و شێدارکردنەوەی قاچەکان هۆکارێکی سەرەکی دیکەیە.
چارەسەرەکانی قڵیشانی پاژنە پێیەکان:
-پێیەکان بە کرێمی تایبەت شێداربکەرەوە و با بۆماوەیەکی زۆر پێوەی بێت.
-پێویستە ڕۆژانە قاچەکان بشۆرێت، بەمەرجێک نابێت ئاوەکە زۆر گەرم بێت و دەبێت بە نەرمی بشۆرێت بۆئەوەی پێستەکە زیانی پێنەگات.