بۆ ڕێگریکردن لە شێرپەنجە لەم خواردنانە دووربکەوەرەوە

پۆڵەتیک پرێس

هەڵبژاردنی سیستمی خۆراکی ڕۆڵێکی زۆری لەسەر تەندروستی گشتی هەیە، هەڵبژاردنی خواردنی خراپ مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکات.

بۆ ڕێگریکردن لە شێرپەنجە لەم خواردنانە دووربکەوەرەوە:

-گۆشتە ئامادەکراوەکان وەک، بەرگر، سۆسج و هۆت دۆگ
گۆشتە ئامادەکراوەکان پەیوەندیەکی بەهێزیان لە زیادکردنی مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە هەیە، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی گۆشتە ئامادەکراوەکان بە ماددەی شێرپەنجەی وەسف دەکات، ئەو گۆشتانە مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن بەڕێژەی %20 و هەروەها شێرپەنجەی گەدە و سنگیش زیاددەکەن.

Бизнес.dir.bg

-سیستمی خۆراکی دەوڵەمەند بە خوێ
سیستمی خۆراکی دەوڵەمەند بە خوێ مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکات بەتایبەتی شێرپەنجەی گەدە.

هل يساعد الملح على تخفيض الوزن؟

-خواردنەوە زۆر گەرمەکان
خواردنەوەی خواردنەوە زۆر گەرمەکان لە پلەیەکی گەرمی زۆر بەرزدا مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی سورێنچک زیاد دەکەن، توێژینەوەیەک دەریخستووە ئەو کەسانەی ڕۆژانە دووجار ئەو خواردنەوانە دەخۆنەوە کە پلەی گەرمیان زۆر بەرزە مەترسی توشبوونیان بە شێرپەنجەی سورێنچک زیاترە.

حذار من شرب الشاي الساخن جداً ! | مجلة سيدتي

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا