کێشانی یەک جگەرە لە رۆژێکدا دەزانیت چی بەسەر جەستەت دەهێنێت؟

پۆڵەتیک پرێس

ژمارەیەک لەو کەسانەی رۆژی یەک جگەرە دەکێشن پێیانوایە جگەرەکێشی ئاسایین و دوورن لە ئالودەبوون.

بەڵام لە توێژینەوەیەکی نوێی ئەمریکیدا پێچەوانەی ئەو بۆچوونە دەرکەوتووە، بەپێی ئەو توێژینەوەیە ئەو کەسانەی رۆژی یەک جگەرە دەکێشن رەنگە ئالودەی نیکۆتین ببن و پێویستیان بە چارەسەر بێت.

شارەزایانی ئەمریکا توێژینەوەیان لەسەر شەش هەزار و 700 جگەرەکێش کردووە و دەرکەوتووە دوو لەسەر سێی ئەو کەسانەی رۆژی یەک تا چوار جگەرە دەکێشن ئالودەی نیکۆتین بوون.

لەگەڵ ئەوەشدا، تیمی توێژینەوەکە تێبینی ئەوەیان کرد، حاڵەتەکانی ئالودەبوونی سەختی ئەو کەسانە پەیوەندی بە ژمارەی ئەو جگەرانەوە هەبووە کە رۆژانە کێشاویانە.

بۆیە شارەزایان دەڵێن: کاتێک پزیشک پرسیاری ژمارەی ئەو جگەرانە دەکات کە رۆژانە دەیکێشیت، زۆر گرنگە وەڵامەکەت ورد و راستگۆیانە بێت هەتا چارەسەری پێویستت بۆ بنوسرێت و رادەی ئالودەبوونت بە نیکۆتین کەم بکرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا