ئەم شیرینیانە بخۆ بەبێ کاریگەری لاوەکی لە جەژندا

پۆڵەتیک پرێس

بەپێی ڕێنماییەکانی شارەزای بواری خۆراک، کۆمەڵێک هەنگاو هەیە بۆ خواردنی شیرینی لە جەژندا کە دەتوانی بە هۆیەوە شیرینی بخۆیت بەبێ ئەوەی کاریگەری لاوەکی هەبێت.

پزیشکی پسپۆڕی بواری خۆراک سەید حەماد، ئاماژە بەوە دەدات ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە دەتوانن کەمێک شیرینی بخۆن لە دوای ژەمی سەرەکی بەڵام ڕێژەیەکی گونجاو.

هەروەها پێشنیاری ئەوە دەکات، کە لە یەکەم ڕۆژی جەژندا تەنها یەک دوو پارچە شیرینی خواردنی بەس بێت، وتیشی خواردنی لە ڕادەبەدەری شیرینی دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی شەکر لە خوێندا.

ڕوونیشی دەکاتەوە کە پێویستە نەخۆشانی شەکرە بڕێکی زۆر شیرینی نەخۆن، چونکە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن لە جەستەدا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا