پۆڵەتیک پرێس
بەشێوەیەکی گشتی هەموو دایکان بەردەوام لە دوودڵیدان دەربارەی کێش و گەشەی منداڵەکانیان، خواردنەکان تەنها یارمەتی گەشەی جەستەیان نادەن بەڵکو یارمەتی گەشەی مێشکیشیان دەدەن.
باشترین خواردنەکان بۆ گەشەی منداڵان:
-میوەکان
منداڵان خێراتر خواردنەکان هەرس دەکەن و وزەیەکی زۆریان دەوێت، چونکە بەردەوام دەجوڵێن، میوەکانی وەک سێو، مۆز، هەرمێ و ئەوانی دیکەش سەرچاوەیەکی سەرەکی ڕیشاڵەکانن هەستی تێربوون زیاددەکەن بۆیە دەتوانرێت وەک ژەمێکی سووک بە منداڵ بدرێت.
-ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین بی
ڤیتامین بی سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی و گەشەی منداڵ هەیە، یارمەتی دروستبوونی ماسولکەکان و بەرهەمهێنانی خڕۆکە سوورەکان دەدات، ئەو ڤیتامینەش لە سەوزەواتەکان، پەتاتە، گۆشت، چەرەساتەکان و هەندێک لە خواردنەکانی دیکەدا هەیە.
-هێلکە
سەرچاوەیەکی سەرەکی پڕۆتین و ڤیتامینەکانە، هەستی تێربوون زیاددەکات و یارمەتی گەشەی منداڵ دەدات.
-سەرچاوەکانی کالیسیۆم
سەرچاوەکانی کالیسیۆم وەک شیر، شیری چەرەساتەکان، شیری شۆفان، بادەم و ماست دەوڵەمەندن بە کانزای کالیسیۆم کە بۆ جەستەی منداڵ و گەشەیان پێویستن.