نیشانەکانی شێرپەنجەی خوێن

پۆڵەتیک پرێس

پزیشکانی شێرپەنجە و وەرەمەکام نیشانە دیارەکانی شێرپەنجەی خوێنیان خستەڕوو کە لەبەیانیاندا دەردەکەون.

بەپێی ماڵپەڕی ئێکسپرێس نیشانەکانی شێرپەنجە بەپێی بڵاوبوونەوەی خانەکان دەگۆڕێت، بەڵام پزیشکەکان هەندێک لە نیشانەکانی شێرپەنجەی خوێنیان خستەڕوو کە لە بەیانیاندا دەردەکەون.

زانایانی زانکۆی تەندروستی گشتی کالیفۆنیا لە سان فرانسیسکۆ پێیان وایە هیلاکی و ماندووی زۆر لەدوای خەوێکی زۆر لەوانەیە نیشانە بێت بۆ شێرپەنجەی خوێن، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک نیشانەی دیکە دەردەکەوێت وەک:

-هەناسەتەنگی
-لاوازی بەرگری جەستە
-خوێنبەربوونی زۆر کە دووبارە دەبێتەوە
-لەدەستدانی کێش

لەگەڵ دەرکەوتنی ئەو نیشانانەدا پێویستە ڕاستەوخۆ سەردانی پزیشک بکرێت بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکە و چارەسەرکردنی، چونکە مەرج نییە هەموو کاتێک نیشانەی شێرپەنجەی خوێن بن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا