پێنج خواردنەوە لەش لە ژەهرەکان ڕزگار دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

پسپۆڕانی بواری خۆراک دەڵێن، خواردنەوە سروشتیەکان ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە رزگارکردنی لەش لەو ژەهرانەی بەهۆی ژینگە یان خواردنی ناسروشتیەوە دروست بوون، هەروەها یارمەتی تەندروستی کرداری هەرس، پێست و گورچیلە دەدات.

ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵەکان، ڤیتامینەکان و دژەئۆکسانەکان یارمەتی تەندروستی لەش دەدەن و لە ژەهرەکان ڕزگاری دەکەن.

پێنج خواردنەوەی سروشتی لەش لە ژەهرەکان ڕزگار دەکەن:

-خواردنەوەی لیمۆ و نەعنا
خواردنەوەی لیمۆ و نەعنا و خەیار یەکێکە لە خواردنەوە گرنگەکان بۆ ڕزگارکردنی لەش لە ژەهرەکان، نەعنا یارمەتی باشترکردنی کرداری هەرس دەدات، زیادکردنی لیمۆ و خەیاریش بۆی دەبێتە هۆی ڕزگارکردنی لەش لە ژەهرەکان چونکە دژەئۆکسانن.

فوائد عصير الليمون بالنعناع لا تحصى... تعرفوا عليها | صحتي هنا

-خواردنەوەی هەنار و چەوەندەر
چەوەندەر یارمەتی جگەر دەدات لە ژەهرەکان ڕزگاری بێت، هەروەها تایبەتمەندی دژەهەکردنی هەیە ڕێگری لە نەخۆشیەکانی جگەر دەکات، هەناریش دژەئۆکسانە یارمەتی نەهێشتنی ژەهرەکانی لەش دەدات.

Sohati - البنجر والرجيم

-خواردنەوەی زەنجەبیل و لیمۆ
زەنجەبیل دژەهەوکردن و دژەئۆکسانە سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە، لیمۆش دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی یارمەتی کرداری هەرس دەدات و کێش دادەبەزێنێت، خواردنەوەکەیان یارمەتی لەش دەدات لە ژەهرەکان ڕزگاری بێت.

فوائد الزنجبيل والليمون للتخسيس - ويب طب

-زەردەچەوە
زەردەچەوە تایبەتمەندی دژەئۆکسان و هەوکردنی هەیە، یارمەتی پاککردنەوەی جگەر دەدات و بەرگری لەش بەهێز دەکات.

فوائد شرب الكركم - الجواب

 

-خواردنەوەی چای سەوز لەگەڵ میوە
چای سەوز سەرچاوەیەکی سەرەکی دژەئۆکسانە، دەتوانیت بە ئارەزووی خۆت میوەکانی بۆ زیاد بکەیت، بەڵام باشترە ئەو میوانە بێت کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامینەکان، وەک مانگۆ.

مركب في الشاي الأخضر يعزز مستويات "حارس الجينوم" لتدمير الخلايا السرطانية -  اليمن نت

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک