پۆڵەتیک پرێس
هەوکردنی سییەکان سەرەتا ئازار و ناڕەحەتی کەمە و لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا دۆخەکە قورستردەبێت تا دەگاتە ئەوەی کەسەکە سەردانی نەخۆشخانە بکات، ئەمەش لەکاتێکدا ڕوودەدات کە هەوکردنەکە لە دۆخێکی خراپدا بێت.
نیشانەکانی هەوکردنی سییەکان:
-ئازارێکی زۆری سنگ لەکاتی هەناسەدان و کۆکەدا
-کۆکە کە دەبێتە هۆی دروستبوونی بەڵغەم
-ماندوویی و لەدەستدانی خواستی خواردن
-لەرز و تا
-دڵتێکەڵهاتن و ڕشانەوە
-سکچوون
-هەناسەتەنگی
لەگەڵ دەرکەوتنی ئەو نیشانانەدا پێویستە ڕاستەوخۆ سەردانی پزیشک بکرێت بۆ دەستنیشانکردنی دۆخەکە، ئەگەر هەوکردنی سییەکان بێت چارەسەرکردنی لە سەرەتادا ئاسانتر دەبێت.