سێ خواردنەوە دەبنە هۆی لەناوبردنی ئێسکەکان

پۆڵەتیک پرێس

مارگەریتا کۆرۆلۆڤا پزیشکی پسپۆڕ لەبواری خۆراک ڕایگەیاند زیادەڕەویکردن لە خواردنەوەکانی قاوە، شیر و خواردنەوە گازیەکان زیانی تەندروستی بە ئێسکەکان دەگەیەنن.

پزیشکەکە باس لەوەدەکات زیادەڕەویکردن لە خواردنەوەی شیردا کاریگەری نەرێی لەسەر تەندروستی ئێسکەکان دەبێت، چونکە ئەو ترشانەی ناوی دەبنە هۆی لەناوبردنی ماددەسوودبەخشەکانی جەستە، بۆیە پێویستە بەزیادکردنی سەوزەواتەکان بۆ سیستمی خۆراکی هاوسەنگ بکرێت، چونکە سەوزەواتەکان دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵەکان پارێزگاری لە کالیسیۆمی جەستە دەکەن.

Different types of Milk - Heritage Foods Limited

 

قاوەش بەهەمان شێوە کاریگەری لەسەر ڕێژەی کالیسیۆم، مەگنسیۆم و کانزا گرنگەکانی جەستە هەیە، بۆیە باشترە قاوە دوای ژەمەخۆراکیەکان بەماوەیەکی زۆر بخورێتەوە، خواردنەوە گازیەکان هۆکارێن بۆ فشەڵبوونی ئێسکەکان، چونکە ترشی فۆسفۆریکیان تێدایە کاریگەری نەرێنی لەسەر کرداری هەرس و ددانەکان دەبێت، هەروەها هۆکارێکن بۆ ستسبوونی کرداری گورچیلەکان.

فواید نوشیدن آب گرم برای حفظ سلامت عضلات -پوست -مو -مفاصل -جذب مواد مغذی

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا