ئەو دەرمانەی لە هەموو ماڵێکدا هەیە

پۆڵەتیک پرێس

گۆڤارێکی زانستی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی هەندێک دەرمان ئاشکرا دەکات کە لە دژی کۆرۆنا بەکارهێنراون.

ئەسپرین یەکێكە لەو دەرمانانەی کە لە زۆربەی ماڵ و دەرمانخانەکاندا هەیە، بۆ چارەسەری زۆرێک لە نەخۆشیەکان بەکار دەهێنرێت، لە دڵەوە هەتاوەکو ئازاری سەر.

بەپێی لێکۆڵینەوەکان، ئەسپرین یەکێکە لەو دەرمانانەی بە دژە هەوکردن ناسراوە، هاوسەنگی سیستمی بەرگری لەش ڕادەگرێت هەروەها بەهێزی دەکات کاتێک توشی هەندێک ڤایرۆسی هەوکردن دەبێت.

هەندێک لە توێژەرانی ئیسرایل پێیان وایە کە، بەکارهێنانی ٧٥ میلی گرام حەبی ئەسپرین یارمەتیدەرێکی باشە بۆ ڕزگاربوون لە کۆرۆنا.

بەپێی ئەو توێژینەوانەشی ئەنجامیان دابوون، ئەو کەسانەی ئەسپرینیان بەکارهێنابوو، بە ڕێژەی لە ٪٢٩ مەترسی توشبوونیان بە کۆرۆنا کەمتربوو، هەروەها ئەو کەسانەی کاتی توشبوون بەکاریان هێنابوو زووتر دەستیان بە چاک بوونەوە کردبوو لەو کەسانەی هیچ دەرمانێکیان بەکار نەهێنابوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا