هۆشداری دەدرێت دەربارەی خواردنەوەی ئاو و لیمۆ بە گەدەی بەتاڵ

پۆڵەتیک پرێس

بافێڵ ئیسانباییف، پزیشکی پسپۆڕی دابەزاندنی کێش، هۆشداری دەدات دەربارەی خواردنەوەی ئاو و لیمۆ بەگەدەی بەتاڵ.

بەپێی وتەکانی ئەو پسپۆڕە باشتر وایە، تەنها چەند قەترەیەک ئاوی لیمۆ بکەیتە ناو ٢٥٠ ملیلیتر ئاوەوە.

ئەو پسپۆڕە ڕوونی کردەوە ئەگەر بڕی لیمۆکە لە ئاوەکە زیاتر بێت، ئەوا کاریگەری لاوەکی لەسەر مینای ددان دروست دەکات، ترشەکان لە ناودەجن، باشتر وایە کەمێک لە ئوی لیمۆ تێکەڵ بە ئاوەکەت بکەیت چونکە هەندێک کات شەربەتی لیمۆ دەبێتە هۆی ئاوسانی گەدە، ترشەکانی گەدە دەنێرێتەوە بۆ زراو، هەست بە ڕشانەوە دەکەیت، هەربۆیە هۆشداری دەدرێت دەربارەی خواردنی ئاو و لیمۆ بە تایبەت بە گەدەی بەتاڵ.

ڤایتامین سی لە لیمۆدا هەیەو دەبێتە هۆی هەڵمژینی ئاسن، ئەو کەسانەی ئاسن لە لەشیاندا زۆرە باشتر وایە ئاو و لیمۆ نەخۆنەوە، ئاسن بە ڕێژەیەکی زۆر لە لەشدا کاریگەری دەکاتە سەر جگەر، دەبێتە هۆی ژەهراوی بین.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا