چارەسەری پزیشکی و سروشتی بۆ نەخۆشی رۆماتیزم

پۆڵەتیک پرێس

نەخۆشی رۆماتیزم یەکێکە لە نەخۆشیەکانی کۆ ئەندامی بەرگری لەشی مرۆڤ، کاریگەری هەیە لەسەر بەشەکانیتری لەش دەبێتە هۆی هەوکردنی درێژخایەنی جومگەکان و ئەو شانانەی بەیەکەوە گرێیان دەدات، کەسی توشبوو دوچاری ئاوساوی و ئازارێکی زۆر دەبێتەوە، هۆکارەکاشی کەم و کوڕییە لە سیستم یاخود کۆ ئەندامی بەرگری لەشی مرۆڤ هەرچەندە چارەسەرێکی بنبڕ بۆ ئەم نەخۆشیە نیە بەڵام دەتوانیت لە ڕێگەی بەکار هینانی چەند دەرمانێکی پزیشکی یاخود چارەسەری سروشتی ئەنجامدانی چالاکی ئازارەکەی کەم بکەیتەوە،چارەسەرەکان برتین لە.

یەکەم-چارەسەری پزیشکی

-پەنسیلین یاخود دەرمانی ئەنتی بایۆتیک، ئەم دەرمانانە بۆ نەهێشتنی ئەو بەکتریایانە بەکاردێت، کە کار دەکەنە سەر تای ڕۆماتیزم هەروەها پاشماوەی بەکتریاکان پاک دەکاتەوە، دەتوانیت ٦ کاتژمێر جارێک لە ڕۆژێکدا ٢٥٠ ملیگرام پەنسلین بەکاربهێنیت یاخوا ٥٠٠ ملیگرام بۆ ١٢ سەعات جارێک بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ، ئەگەر کەسی توشبوو هەستیاری بە پەنسلین هەبوو دەتوانێت ئیرسرۆمیسین یاخود تیتراسایکلین بەکار بهێنێت

-کۆرتیزۆن، ئازار و هەوکردن کەم دەکاتەوە، لە ڕۆژێکدا ٦٠ بۆ ١٢٠ ملیگرام دەدرێت بە کەسی توشبوو کە بەسەر چوا ژەم دا دابەش دەبێت تا ئازارەکە کەم دەبیتەوەو، خرۆکە سورەکانی خوێن دەچنەوە ڕێژەی ئاسایی خۆیان

-ئەسپرین، هەر نەخۆشێکی رۆماتیزم بۆی هەیە لە ڕۆژێکدا تەنها ٣ ملیگرام بەکاربهێنێت، لە کاتێکدا ئەگەر نەخۆش تای ڕوماتیزمی هەبوو بۆی هەیە ٤ گرام لە رۆژێکدا بەکار بهێنێت بەپێی هەفتەکە ڕێژەی بەکارهێنانی کەم دەکاتەوە

دووەم-چارەسەری سروشتی

-زەنجەبیل، بۆ چارەسەرکردنی هەوکردنی ڕۆماتیزم بەکاردەهێنرێت
-زەیتی کارفور، کەوچکێک تێکەڵ بە کوپێک ئاوی گەرم بکە مەساجی پێ بکە، بۆ ڕەواندنەوەی ئازاری جومگەکان
-شەربەتی ترێ، ڕۆژی خواردنەوەی کوپێک شەربەتی ترێ یارمەتی کەمکردنەوەی ئازاری جومگەکان دەدات

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا