ئەو خواردنانەی بۆ کەسی جگەرە کێش بە سودن

پۆڵەتیک پرێس

فادیم زوبێتیسکی پزیشکی پسپۆری ڕوسی، چەند خواردنێکی دیاری کرد بۆ نەهێشتنی نیکۆتین لە لەشی ئەو کەسانەی ئالودەی نیکۆتین بوون.

بەپێی بڵاوکراوەکان، خواردنی سەوزەواتە تەندروستەکان وەک گێزەر و کەلەرم دەچنە ڕیزبەندی ئەو خواردنانەوە کە پزیشەکەکان دیاریان کردوون.

بەپێی وتەکانی ئەو پزیشکە نیکۆتین ئاستی ڤایتامین سی لە لەشدا دادەبەزەنێت، بەڵام خۆشبەختانە بروکولی توانای نوێکردنەوەی پێویستیە ڤایتمینیەکانی هەیەو، میتابۆلیزمی لەش خێرا دەکات، هەروەها سییەکان لە ژەهر دەپارێزێت بەهۆی بوونی ماددەی ئێن ئاڕئێف ٢، لە سەوزەواتەکاندا خانەکانی سی لە ماددە زیانبەخشەکان دەپارێزێت، پرتەقاڵیش ئاستی ڤایتامین سی لە لەشدا زیاد دەکات.

ترشی فۆلیک و ڤایتامین بی ٩، لە پێکهاتەی سپیناخ دا هەیە کە یارمەتی کەم بوونەوەی نیکۆتین دەدات لە جەستەدا، هەروەها پزیشەکەکان ئامۆژگاری کەسانی ئالودە بوو بە نیکۆتین دەکەن، زەنجەبیل بخۆن بۆ کەم کردنەوەی نیکۆتینی جەستە ، جگە لەوەش دەتوانێت خوێن لە ژەهری نیکۆتین پاک بکاتەوە، هەروەها ئەو ترشەی لە بلوبێریدا هەیە بە خێارایی نیکۆتین لە خوێندا کەم دەکاتەوە.

لیمۆ یەکێکە لە خۆراکە یارمەتیدەرەکان بۆ کەم کردنەوەی زیانەکانی نیکۆتین، بەهۆی ئەوەی زیانەکانی کێشانی جگەرە بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ لە لەشدا دەمێنێتەوە، کار لە پێست و کونیلەکانی پێست دەکات، لیمۆ یارمەتی سیستمی بەگری و پێست دەدات.

هەروەها بەردەوامی لە جگەرە کێشان دەبێتە هۆی کەم بوونەوەی ڤایتامینەکانی سی و ئەی لە جەستەدا، بۆ ئەمەش پزیشکەکان پێشنیاری خواردنی گێزەر دەکەن.

پزیشکەکان ئاماژە بەوە دەدەن، جگەرە کێشان دەبێتە هۆی توندبوونەوەی دەمارە خوێنبەرەکان، بۆ ئەم مەبەستەش باشتر وایە گیای گەنم بەکار بهێنرێت، بۆ ئەوەی ڤایتامین ئی تەواو بە جەستە بگات چونکە، یارمەتیدەرێکی باشی ڕێکخستنی  تەندروستی دڵ و دەمارەکانە، گیای گەنم مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و دەمار  کەم دەکاتەوە تەمەنت درێژتر دەکات، ئەو خواردنانەش کە دژە ئۆکسانیان تێدایە یارمەتیدەرێکی باشن بۆ دەرکردنی نیکۆتین لە جەستەدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا