پۆڵەتیک پرێس
ڕزگاربوون لە چەوری هەروا ئاسان نیە، چونکە هەندێک کات بە هۆی چۆنیەتی هەرسکردنی خواردنەوە دروست دەبێت.
ئاستی شەکر لە خوێندا هۆکارێکی سەرەکییە، بۆ کۆنترۆڵ کردنی چەوری ڤە تایبەت لە ناوچەی سکدا، بە تایبەت لە دەوری جگەر و پەنکریاس و ڕیخۆڵەکان کۆ دەبنەوە بەپێی لێکۆڵینەوەکانیش دەبنە هۆی توشبوون بە نەخۆشی دڵ و شەکرە.
بەڵام خۆشبەختانە لە ڕێگای بەکارهێنانی سێ جۆر بەهاراتەوە دەتوانی کۆتایی بەو چەوریانە بهێنیت.
یەکەم-دارچینی
دارچینی بە یەکێک لەو بەهاراتانە دادەنرێت کە یارمەتیدەرێکی باشی توانەوەی چەورییە، دەوڵەمەندە با ساکرۆز لەسەر کۆمەڵێک خەڵک تاقیکردنەوە ئەنجام دراوە، دارچینی بۆتە هۆی کەم بوونەوەی چەوری لە ناوچەکانی سکدا.
دووەم-زەنجەبیل
زەنجەبیل هەستی تێر بوونت پێ دەبەخشێ بۆ ماوەیەکی درێژ، کۆنترۆڵی ئاستی شەکر لە خوێندا دەکات، بەپێی لێکۆڵینەوەکان زەنجەبیل سەرچاوەیەکی باشە بۆ دابەزاندنی کێش و دەرکردنی ژەهر لە جەستە.
سێیەم-کۆمۆن
کۆمۆن بە یەکێک لە دەرمانە باشەکان دادەنرێت بەپێی ئەو توێژینەوانەی ئەنجام دراوە، چەوری ناوچەی سک کەم دەکاتەوە، دژە هەوکردنی تێدایە کۆنترۆڵی ئاستی شەکر لە خوێندا دەکات، بە سودە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت کێش دابەزێنن.