نیشانە باوەکانی هەوکردنی سییەکان

پۆڵەتیک پرێس

هەوکردنی سییەکان یەکێکە لەو کێشە تەندروستیانەی کاریگەری لاوەکی زۆری لەسەر جەستە هەیە، هەموو کەسێک لە تەمەنە جیاوازەکاندا ئەگەری توشبوونیان هەیە، بەڵام منداڵانی شیرەخۆرە و کەسانی سەرو تەمەن 65 ساڵ کاتێک تووش دەبن مەترسی زیاتر لەسەر ژیانیان هەیە، چونکە دەبێتە هۆی لاوازبوونی بەرگری لەش.

نیشانەکانی بەپێی دۆخی کەسەکان دەگۆرێت، بەشێوەیەکی گشتی نیشانەکانی وەک نیشانەی ئەنفلۆنزا وایە بەڵام هەندێک قورسترە و بۆماوەیەکی زیاتریش بەردەوام دەبێت.

تعرف على اعراض الالتهاب الرئوي بالتفصيل - كل يوم معلومة طبية

نیشانە باوەکانی هەوکردنی سییەکان:

-ئازاری سنگ لەکاتی هەناسەدان و کۆکە
-کۆکەیەک کە دەبێتە هۆی دروستبوونی بەڵغەم
-لەرز، تا و ئاڕەق کردنەوە.
-سکچوون، دڵتێکەڵهاتن و ڕشانەوە
-تەنگەنەفەسی

هەوکردنی سییەکان زیاتر بەهۆی بەکتریا و ڤایرۆسەکانەوە ڕوودەدات کە لە هەوادا هەن و لەکاتی هەناسەداندا هەڵدەمژرێن، جەستە بەردەوام ڕێگری لەو بەکتریا و ڤایرۆسانە دەکات، بەڵام هەندێک کات بەکتریا و ڤایرۆسەکان بەسەر بەرگری جەستەدا زاڵ دەبن و دەبنە هۆی هەوکردنی سییەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا