پۆڵەتیک پرێس
قۆخ یەکێکە لەو میوانەی سوودێکی زۆری هەیە، چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان، کانزاکان و ڕیشاڵەکان، بەشێوەیەکی گشتی بۆ تەندروستی لەش گرنگە بەتایبەتیی بۆ منداڵان.
سوودەکانی قۆخ بۆ منداڵان:
-قۆخ دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ئەی و بی، کانزاکانی مەکنسیۆم و پۆتاسیۆم، ئەمانەش گرنگییەکی زۆریان هەیە بۆ تەندروستی منداڵ.
-مادەی دژەئۆکسانی تێدایە یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنی سی دەدات و ئێسک بەهێز دەکات، ڕێگری نەخۆشیەکانی شەکرە، دڵ و شێرپەنجە دەکات.
-دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان، ئەوەش یارمەتی کرداری هەرس دەدات و ڕێگری لە قەبزی دەکات.
-یارمەتی هاوسەنگ کردنی شەکری خوێن دەدات.
– قۆخ کانزاکانی فۆسفۆڕ و کالیسیۆمی تێدایە یارمەتی بەهێزکردنی ئێسک و ددانەکان دەدات.
-دژەئۆکسانە، بەرگری لەش بەهێز دەکات، ڕێگری لە توشبوون بە سەرمابون و نەخۆشییەکانی شێرپەنجە دەکات.
-یارمەتی تەندروستی چاو دەدات و لە نەخۆشی دەیپارێزێت.
-ڤیتامینەکانی قۆخ یارمەتی گەشەی مێشکی منداڵ دەدات و دەبێتە هۆی زیادکردنی ئارەزووی خواردن.