پۆڵەتیک پرێس
بەشێوەیەکی گشتی هەموو کەسێک ڕۆژانە ڕوبەڕووی هەناسەتەنگی دەبنەوە لەکاتی ڕۆیشتن یان سەرکەوتن بەسەر پلیکانەدا، بەڵام هەندێک کەس بەردەوام هەناسەیان تەنگە بێئەوەی هۆکارەکەی بزانن.
هۆکارە نادیارەکانی هەناسەتەنگی:
-هەبوونی کێشەکانی هەناسەدان وەک ڕەبۆ، گیران و هەوکردنی سییەکان هۆکارێکە بۆئەوەی بەردەوام یان بۆکاتێکی زیاتر هەست بە هەناسەتەنگی بکەیت.
-نەخۆشیەکانی دڵ و دەمارەخوێنەکان وەک جەڵتەی دڵ و ناڕێکی لێدانی ترپەی دڵ، هۆکارێکی دیکەی هەناسەتەنگیە.
-لەکاتی دوودڵی و دڵەڕاوکێیدا هەناسەتەنگی حاڵەتێکی ئاساییە، چونکە قەلەقی هۆکارێکی سەرەکیە بۆ هەناسەتەنگی.
-ئەو کەسانەی هەستیاریان بە پیسی ژینگە، کەڕوو، تۆز هەیە زیاتر توشی هەناسەتەنگی دەبن، چونکە ئەو ماددانە دەبنە هۆی دروستبوونی هەستیاری و کێشەی هەناسەدان.
-زانایان باس لەوە دەکەن زیادبوونی کێش یان قەڵەوی هۆکارێکی سەرەکی دیکەیە بۆ هەناسەتەنگی.
-شێرپەنجەی سی یان ئەو جۆرە شێرپەنجانەی نزیکن لە سییەکانەوە دەبنە هۆی هەناسەتەنگی.