ئەو خۆراکانەی تەمەن درێژ دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

لە توێژینەوەیەکدا کە لەلایەن تیمێکی زانایانی بەریتانیاوە کراوە، لیستی باشترین خۆراکەکان بۆ درێژ کردنی تەمەنی مرۆڤ دیاریکراوە.

بەپێی رۆژنامەی ئێکسپرێسی بەریتانی، ماستی کەم چەوری و چەرەسات و میوە، مرۆڤ لە زۆر کێشەی تەندروستیی دووردەخەنەوە و تەمەنێکی درێژتری پێدەبەخشن.

بە قسەی ئەو زانایانە، پێویستە دانەوێڵە و ماسی و خۆراکە دەریاییەکان بەشێوەیەکی رێکخراو لە ژەمی رۆژانەدا هەبن و لەگەڵ ئەوانەشدا راهێنانە وەرزشییەکان بکرێن.

بەپێی توێژینەوەکە، ماستی کەم چەوری چالاکی دڵ بەهێز دەکات و رێگری لە قەڵەوی دەکات کە هۆکارێکی سەرەکییە بۆ نەخۆشییەکانی دڵ و نەخۆشی شەکرە و هەندێک جۆری شێرپەنجە.

لە ماوەی رابردووشدا، گۆڤاری “Obesity” توێژینەوەیەکی بڵاوکردەوە، جەختی لەوە کردەوە دابەزاندنی کێش ئەگەرەکانی توشبوون بەو شێرپەنجانە کەم دەکەنەوە کە پەیوەندییان بە قەڵەوییەوە هەیە ئەو شێرپەنجانەش بەپێی زانیارییەکانی پەیمانگای نیشتیمانی بۆ شێرپەنجە بریتین لە: گورچیلە، کۆڵۆن، پەنکریاس، جگەر، شێرپەنجەی سنگ و غودەی دەرەقی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا