کاریگەرییەکانی قارچک لەسەر تەندروستی ڕیخۆڵە

پۆڵەتیک پرێس

قارچک دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان توێژینەوە نوێیەکان دەریانخستووە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی جەستە هەیە بەتایبەتی تەندروستی ڕیخۆڵەکان.

لیۆ ئەمهیرست پسپۆڕێکی بواری خۆراکی هیندیە باس لەوە دەکات قارچک ڕێژەیەکی زۆر پڕۆتین و ڕیشاڵەکانی تێدایە پارێزگاری لە ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خوێن دەکات، بەمەش مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ، گیرانی دەمارەخوێنەکان، جەڵتەی دڵ و مێشک کەمدەکاتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی ڕیخۆڵەکان هەیە و ڕێگری لە دروستبوونی کێشە تەندروستیەکانی دەکات.

طريقة عمل سلطة المشروم بالصوص – سلطة فطر سهلة | موقع طبخ صح

قارچک بە چەندین جۆری جیاواز لە ئامادەکردنی خواردن، زەڵاتە و شۆرباکاندا بەکاردەهێنرێت، بۆیە پێویستە هەموو تاکێک بەڕێژەیەکی گونجاو بۆ سیستمی خۆراکی ڕۆژانەی زیادبکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا